ڕۆناڵدۆ یەکەمین نازناوى لەگەڵ یۆڤنتۆس بردەوە

1/16/2019 10:30:00 PM 5958 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لەیارییى کۆتایی جامى سوپەرى ئیتاڵیا هەردوو یانەى یۆڤانتۆس و میلان لەجدە و لە نێو یاریگاى جەوهەرە ڕوبەڕوى یەکتر بوونەوە.

 

یانەى بۆڤانتۆس بە ئاستێکى باش دەرکەوت و یارییەکەشى بە ئەنجامى گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە بەرژەوندى خۆى کۆتایی پێهێناو گۆڵەکەش یاریزانى بەتواناى پورتوگالى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارى کرد لە خولەکى 61ى یارییەکەدا.

 

بەم بردنەوەیە یانەى یۆڤنتۆس ژمارەى نازناوەکانى جامى سوپەرى ئیتاڵى کردە نۆ نازناو لە مێژووى یانەکەیدا.

 

دواى یارییەکەش ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى سعودییەى وەرزى خۆشخاڵى خۆى بە یەکەمین نازناوى لەگەڵ یۆڤنتۆس دەربڕی و سوپاسى تەواوى ئەو ئامادەکارییانەى کرد کە ووڵاتى سعودییە بۆ ئەم یارییە ئەنجامى داو ئامادەبونى هاندەرانیشى بەرز نرخاند و سوپاسی کردن بۆ ئەو کەشەى دروستیان کردبوو لە نێو یاریگادا. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP