وێنە..مسعود ئۆزێڵ خۆشەویستەکەى نیشانە کرد

1/15/2019 3:42:00 PM 8081 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانى یانەى ئارسانڵى ئینگلیزى مسعود ئۆزێڵى کورد و یاریزانى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا شەوى ڕابردوو ئامینە گوڵشاى خۆشەویستى نیشانە کرد.


مسعود لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام وێنەکانى بڵاوکردەوەو بە شێوەیەکى فەرمى کچە شاجوانى تورکیا ئامینە گوڵشا نیشانە دەکات و ئەڵقەى هاوسەرگیرى پێشکەشى ئەو خانمە کرد و نیازیان هەیە لە ئایندەیەکى نزیکدا بە شێوەیەکى فەرمى ئاهەنگى هاوسەرگیرى ئەنجام بدەن.


مەسعود لە ئێستادا بە دۆخێکى خراپى ژیانى وەرزشیدا گوزەر دەکات و وازى لە یاریکردنى نێودەوڵەتى هێناوەو لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانیوە لە پێکهاتەى یانەى ئارسناڵ جێگەى خۆى بکاتەوە.


مەسعود ئۆزێل لەدایکبووی ساڵی 1988ەو مۆندیالى 2014ى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بەدەستهێنا و ئامینە گوڵشا خۆشەویستى خەڵکی شاری ئیزمیری توركیایه‌،کە له‌ ساڵی 1993 لە سوید  له‌دایكبووه، لە2014 به‌شداری كێبڕكێی شاجوانی توركیا ده‌كات و نازناوی شاجوانی توركیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ماوەیەکى زۆرە پەیوندى خۆشەویستى لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئەڵمانییەدا هەیە.

 


نیشانەکردن :

#ئەڵمانیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP