پێڵێ ڕەخنەى توند لە نێیمار دەگرێت

1/15/2019 2:43:00 PM 7873 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەفسانەى تۆپی پێی بەرازیل پێلێ لە لێدوانێکیدا ڕەخنەى توند ئاڕاستەى نێیمار داسیلڤاى یاریزانى یانەى پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەى بەرازیل دەکات.


لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ ڕۆژنامەى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسیدا پێلێ ووتى.. من بەردەوام ڕەخنە لە نێیمار دەگرم، ئەمە لەبەر ئەوە نیە کە ئەو یاریزانەم خۆش نەوێت، بەڵکو لە پێناو ئەوەدایە کە ئەو یاریزانە ئاستى بەرەو پێش ببات، چونکە ئەو بۆ ئێمە وەک و کوڕى خۆمان وایەو چاومان لەوەیە چی باشە ئەوە پێشکەشى تۆپی پێی بەرازیل بکات، من خۆم بە باوکى ئەو یاریزانە دەزانم بۆیە بەردەوام ڕەخنەى ئاڕاستە دەکەم لە پێناو بەرەوپێشچونى ئاستى یاریکردنى.

 

لە بەشێکى تری لێدوانەکەیدا ئەو ئەستێرەیەى تۆپی پێی بەرازیل ووتى.. مباپێ تەمەنى 19ساڵ بوو کە جامى جیهانى بردەوە، بەڕاستى ئەو یاریزانە واى کرد خۆمم بیر بێتەوە کاتێک تەمەن 17 ساڵان بوو توانیم جامى جیهانى بەدەست بهێنم لە ئێستادا وا هەست ئەکەم ئەو یاریزانە کۆپی منە و داهاتوویەکى گەشى دەبێت لە داهاتوودا.

 


نیشانەکردن :

#به‌رازیل #نێیمار

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP