پۆگبا واز لە مۆرینیۆ ناهێنێت

1/14/2019 2:26:00 PM 4952 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دواى بردنەوەیان لە یانەى تۆتنهام لە یارییەکانى خولى پریمەرلیگى ئینگلتەرا ئەستێرەى فەرەنسی و یاریزانى یانەى مانچستەریونایتد پۆڵ پۆگا هێرشى کردەوە سەر مۆرینیۆى ڕاهێنەرى پێشووى یانەکەى و  بە شێوەیەکى گاڵتە ئامێزەوە ووتى.. ئێستا من وەک لامپاردم.

دواى بردنەوەیان لە یانەى تۆتنهام لە یارییەکانى هەفتەى 22ى خولى پریمەرلیگی ئینگلتەرا، کە یارییەکە بە گۆڵێکى ڕاشفۆرد کۆتایی هات کە پۆگبا تۆپەکەى پێدا، دواى یارییەکە پۆگبا لە لێدوانێکیدا ووتى.. من ئێستا چێژ لە یاریکردنم وەردەگرم، ئێستا لە شوێنى ڕاستەقینەى خۆم یاریی دەکەم، نەک ناچارکردنم بە شێوازێکى بەرگرى بێ سوود، کە مەبەستى مۆرینیۆ بوو.

بەشێوەیکى گالتە ئامێزیش پۆگبا ووتى.. وابزانم ئێستا من وەک لامپاردم.

مەبەستى ئەو ئەستێرە فەرەنسیە لەو قسەیە بۆ ئەو دەمەقاڵێیە دەگەڕێتەوە کە پێشتر لەگەڵ مۆرینیۆ ڕوبەڕوى یەکتر بونەوەو ئەو ڕاهێنەرە پێی ووتبو تۆ ئەبێت هاوشێوەى لامپارد بیت و ئەم قسەیەش پۆگباى تەواو توڕە کردبوو.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP