چێڵسی بەزەحمەت بردەیەوە

1/12/2019 10:36:00 PM 680 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

لە یارییەکانى خولى پریمەرلیگى ئینگلتەرا یانەى چێڵسی لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى نیوکاسڵ یونایتدى کرد.

 

چێڵسی بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایی پێهێنا.

 

سەرەتا پێدرۆ لە خولەکى نۆى یارییەکە گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى خاوەن یاریگا تۆمار کرد، لەخولەکى 40ى یارییەکەدا کیاران کلارک گۆڵى بەرامبەرى بۆ نیوکاسڵ تۆمار کردەوە، بە خولەکى 57ى یارییەکەدا ویلیان گۆڵى دووەم و بردنەوەى بۆ چێڵسی تۆمار کردوو یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایهات.

 

بەمربدنەوەیە یانەى چێڵسی بە کۆکردنەوەى 47 خاڵ ڕیزبەندى چوارەمى خولەکەى گرتووە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP