مۆرینیۆ ئامادە نیە قسە لەسەر مانچستەریونایتد بکات

1/12/2019 5:12:00 PM 2092 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزییە مۆرینیۆى پورتوگالى و ڕاهێنەرى پێشووى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى دواى دوورخستنەوەى لەو یانەیە بۆ یەکەمین جار لێدوانێکیدا و باسی دواین گۆڕانکارییەکانى کرد.


لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى کۆریبۆ دامانهاى پورتوگالى لە بارەى دوورخستنەوەى لە مانچستەریونایتد  ووتى..  من وا فێربوم کاتێک یانەیەکم جێهێشت نابێت قسەى لەسەر بکەم ، فێری ئەوەش نەبووم کە جلە پیسەکانم لە شوێنی گشتی فڕێ بدەم، چونکە پەیوەندی من و مانچستەریونایتد کۆتایی هات، بۆیە پێویست ناکات بەدواى رەخنەکاندا بگەڕێین و قسە بکەین، چونکە هەموو شتێک کۆتاییهاتووە.


مۆرینیۆ لە کۆتایدا ووتى.. شتێکی تریش فێربوم ئەوەیە کە رێزی ئەو یانانە بگرم کە منیان دەوێت، وە رێزی ئەوانەش ئەگرم کە منیان ناوێت، لە ئێستادا هەردوو یانەى ئینتەرمیلان و ڕیاڵ مەدرید پێویستان بە منە و داواى گەڕانەوەم لێدەکەن، ئەمەش سەلمێنەرى ئەوەیە کە کارى باشم لەگەڵ ئەو دوو یانەیە ئەنجام داوە بۆیە داواى گەڕانەوەم دەکەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP