سۆلارى باس لەڕوبەڕونەوەکەى بێتیس دەکات

1/12/2019 4:52:00 PM 1427 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەکانى هەفتەى 19ى خولى یانەکانى ئیسپانیا سبەى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانى یانەى ڕیاڵ بێتس و سۆلارى ڕاهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید لە کۆنکرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باس لە ئامادەکارییەکانى تیمەکەى دەکات.


سۆلارى دەربارەى پرسیاری ڕۆژنامەنوسان بەمشێوەییە وەڵامى دایەوەو ووتى.. نازانم ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ یارییەکەى سبەى ئامادە دەبێت یان نا، هەروەها هەمو ئەو یاریزانانەى کە لە پێکهاتەى یانەکەمدان، ئامادەن لە ئێستادا گرنگی خۆیان هەیەو ئیسکۆش لە بارێکی باشدایە ، ماریانۆ دیاز بەرەو باشتر دەچێت، پێش یارییەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بڵاودەکەمەوە.


سۆلارى لە درێژەى قسەکانیدا ووتى .. من پێکهاتەیەکى 24 یاریزانم لەبەردەستدایە و هەموشیان دەتوانن یاریی بکەن ، وە پێویستیان بە ئامۆژگاری من نیە، هەموویان خاوەنى ئەزمونێکى باشى یاریکردنن، هیوادارم بەزوترین کات یاریزانە پێکراوەکان بگەرێنەوە، بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە یانەکە بەرەو پێش ببەین.


لە بارەى دیازەوە سۆلاری ووتى..  دڵخۆشم کە منداڵێک بە 18 ساڵی گەیشتۆتە بێرنابیۆ و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هیوادارم هەموان پێکەوە لە یارییەکەمان بەانبەر بێتیس ئەنجامێکى شایستە بەدەستبهێنین.




Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP