ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیکى تۆتنهامى دەوێت

1/12/2019 1:49:00 PM 2398 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا بەرەبەیانى ئەمڕۆ بڵاویانکردۆتەوە کە یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى یەکەمین گفتۆگۆى لەگەڵ ئیدارەى یانەى تۆتنهام ئەنجامداوە لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى هێرشبەرى یانەکە هارى کەین.


ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى کە نزیکە لە یانەى شاهانە لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە.. کە ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکى فەرمى دەستى بە گفتوگۆکانى کردوە لەگەڵ ئیدارەى یانەى تۆتنهام لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى هارى کەینى هێرشبەرى یانەکە و هەلبژاردەى ئینگلتەرا.


ڕۆژنامە ئیسپانییەکە باس لەوەش دەکات کە ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید لەیەکەمین هەوڵیاندا سەرکەوتوو نەبون و لەبەرانبەر داوى ئەو یانەیە ئیدارەى یانە لەندەنییەکە بێدەنگیان هەڵبژاردوەو وەڵامى داواکەى یانەى مێرەنگیان نەداوەتەوە.


یانەى تۆتنهام پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر هەر یانەیەک دەیەوێت هارى کەین بگوازێتەوە یانەکەى دەبێت بڕی 350 ملیۆن جونەى ئەسرلینى بداتە ئیدارەى یانەکە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP