باوکى نێیمار بێدەگى شکاند

1/12/2019 1:08:00 PM 8889 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماوەیەکە دەنگۆى ئەوە هەیە کە یاریزانى بەرازیلى نێیمار داسلیڤا دەگەرێتەوە ڕیزەکانى یانەى بەرشەلۆنەو بۆ مەبەستەش پێنج جار پەیوەندى تەلەفۆنى بە یانەى بەرشەلۆنەوە کردوە لە پێناو گەڕانەوەى بۆ یانەکەى پێشووترى.


لەبارەى گەڕانەوەى نێیمار بۆ بەرشەلۆنە باوکى ئەو یاریزانە بێدەنگى شکاند و لە پێگەى تایبەتى خۆى لە ئینستاگرام  نوسیویەتى.. هەموو راگەیاندنەکان کەباس لەوە دەکەن نێیمار دەگەرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و وە من گفتوگۆم لەگەڵ ئیدارەى ئەو یانەیە ئەنجام داوە بە نهێنى و گوایە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە،
هەموو ئەمانە هەواڵی ناڕاستن و هیچ شتێکى لەو بابەتە ڕووى نەداوەو کوڕەکەشم لە پاریس زۆر دڵخۆشە.


ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا پێشتر بڵاویان کردبۆوە کە نێیمار پێنج جار پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ کاربەدەستانى بەرشەلۆنە ئەنجام داوە بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە یانەکەو هەروەها باوکى ئەو یاریزانەش دوو جار بەنهێنى لەگەڵ بەرپرسێکى یانە ئیسپانییەکە کۆبۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP