ڕیاڵ مەدرید نایەوێت بە ئاسانى ئیسکۆ بداتە یۆڤانتۆس

1/12/2019 12:43:00 PM 4909 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى لەهەوالێکیدا ئاشکرایکردووە کە ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس لەبەرانبەر دەست بەرداربونى لە ئیسکۆ بۆ یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى داواى ئەستێرەى ئەرژەنتین و هێرشبەرى یانەکە پاولۆ دیبالا دەکەن.


بەهۆى پشت پێنەبەستنى سۆلارى بە تواناکانى ئیسکۆ ئەو یاریزانە بێزارە لە یانەکەى و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ڕیزەکانى یانەى ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت، لە پێناو ئەوەى پەیوەندى بە یانەیەکەوە بکات و لە پێگەى سەرەکیدا بەشدارى پێبکرێت.


ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى باس لەوە دەکات کە یانەى ڕیاڵ مەدرید بە ئیدارەى یانە ئیتاڵییەکەیان  ووتوە ئەگەر ئێوە ئیسکۆتان دەوێت ئەوا ئێمەش داواى دیبالا دەکەین.


لە ئێستادا جگە لە یانەى ڕیاڵ مەدرید چەند یانەیەکى دیکەى ئەوروپى گرنگى بە تواناکانى ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیە دەدەن لەوانەش یانەکانى پاریس سانجێرمانى فەرەنسی و بایرن میونشنى ئەڵمانى.


ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا وەڵامى یانەى یۆڤانتۆسی بۆ ئەو داوایەى یانە مەدریدییەکە ئاشکرا کردوەو بیانکۆنێرى نایەوێت لەبەرانبەر ئیسکۆ، هێرشبەرى یانەکەى دیبالا بداتە یانەى مێرەنگى.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP