بەرازیل داهاتووى تیتى یەکلاکردەوە

1/12/2019 11:50:00 AM 2336 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەکیتى تۆپی پێی بەرازیل دواین کۆبۆنەى خۆى لەگەڵ تیتى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بەرازیل ئەنجامدا و داهاتووى ئەو ڕاهێنەرەى لەگەڵ هەڵبژاردەکە یەکلا کلادەوە.


یەکێتى تۆپی پێى بەرازیل لە پێگەى فەرمى خۆى ئاشکرایکردووە دواى ئەنجامدانى دواین کۆبۆنەوە لەگەڵ ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بەرازیل، بە شێوەیەکى فەرمى و لەسەر ڕەزامەندى هەردوولا بڕیاردرا بە نوێکردنەوەى بۆندى ئەو ڕاهێنەرە تا دواى یارییەکانى جامى جیهانى 2022 ى قەتەر لە ئەرکەکەى بەردەوام دەبێت و سەرپەرشتى هەڵبژاردەى بەرازیل دەکات.


مۆندیالى ڕابردووش تیتى ڕاهێنەرایەتى هەڵبژاردەکەى دەکرد کە لە قۆناغى هەشتى مۆندیالدا لەسەر دەستی هەڵبژاردەى بەلژیکا ماڵئاوایان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.


نیشانەکردن :

#به‌رازیل

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP