ئینتەرمیلان دواین بۆند پێشکەشى ئیکاردى دەکات

1/12/2019 11:30:00 AM 1951 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى دواین هەوڵى خۆى دەدات بۆ نوێکردنەوەى بۆندى هێرشبەرى ئەرژەنتینى و یاریزانى یانەکەى ماورۆ ئیکاردى.


ڕۆژنامەى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى لە هەواڵیکیدا ئاشکرایکردووە کە رۆژی سێ شەممە کۆبونەوەى ئیدارەى ئینتەرمیلان لەگەڵ واندای خێزانی ئیکاردی و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەنجام دەدرێت، لە بارەى نوێکردنەوەى بۆندى ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینەو لەو کۆبونەوەیەدا ئینتەرمیلان گرێبەستی کۆتایی خۆی پێشکەشی واندا دەکات، کە بڕى گرێبەستە نوێکە بۆ 7 ملیۆن یۆرۆى مووچەى ساڵانە بەرز دەکرێتەوە لە پێناو مانەوەى ئەو یاریزانە لە ڕیزەکانى یانەى نێراتزۆرى.


ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات دواى ئەو کۆبونەوەیە داهاتووی ئیکاردی لەگەڵ ئینتەرمیلان بە شێوەیەکى کۆتای یەکلای دەبێتەوە، ئەگەر بێت و ڕازى بن بە گرێبەستە نوێکە ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە، لەئەگەرى ڕازى نەبونیش بە بۆندە نوێکە ئەوا ئیکاردى یانەى ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت، کە یانەى ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو یانانەى گرنگى بە تواناکانى ئەو هێرشبەرە دەدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP