پێرێز لەگەڵ جێگروەکەى کەریم رێککەوتووە

1/10/2019 5:39:00 PM 29205 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فلۆرەنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەیەوێت لە ئێستاوە ئامادەکارى بکات بۆ گواستنەوەى هێرشبەرێکى نوێ لە جێگەى یاریزانى یانەکەیان کەریم بنزیما.


ڕۆژنامەى دۆن باڵۆنى ئیسپانى لە پێگەى تایبەتى خۆى بڵاویکردوە کە فلۆرەنتینۆ پیرێز نیازى هەیە هاوینى داهاتوو دەست بەردارى هێرشبەرى فەرەنسی کەریم بنزیما بێت و لەبەرامبەردا ئیکاردى هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانى یانەکەیان. 


ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات پێرێز بە شێوەیەکى کۆتای لەگەڵ ئیکاردى هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان رێککەوتوە و تەنها ئەوەی لەسەر ئیدارەى ڕیاڵە پێدانى شکاندنى بڕی بۆندى ئەو یاریزانەیە کە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هەیەتى.


ئیکاردى تەمەن 25 ساڵ گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى شاهانە بۆ ماوەى شەش ساڵ دەبێت و مووچەى ساڵانەشى لە نێوان 12 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بۆ هەر ساڵێکى یاریکردنى.


پێرێز هۆکارى دیاریکردنى ئیکاردى بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو یاریزانە تەمەنێکى لاوى هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنى شارەزاییەکى زۆرە لە یاریگادا، هەر بۆیە یانەى شاهانە ئامادەى تێدایە 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئینتەرمیلان لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى ئەو یاریزانە ئەرژەنتینە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP