هەولێر ماڵئاواى لەجامى عێراق کرد

1/10/2019 4:00:00 PM 1712 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەکانى قۆناغى شانزى جامى عێراق و لە یاریی گەڕانەوەدا یانەى هولێر لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى زەوراى کرد.

پێشترو لە یاریی چوندا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ بەرامبەر بوون، بەڵام لە یارییەکەى ئەمڕۆدا لەگەڵ ئەوەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا یاری دەکرد یارییەکەى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەى زەورا دۆڕاند و ماڵئاواى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

میران خەسرو لە خولکى پێنجى یارییەکەدا گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانەى هەولێر تۆمار کرد، پاشان (ئەحمەد جەلال و ئەحمەد فازڵ) لە خولەکەکانى (25 و 60) ى یارییەکەدا دوو گۆڵیان بۆ زەورا تۆمار کردو یانەکەیان گەیاندە قۆناغى هەشت تیپى جامى عێراق.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP