پۆڵ سکۆڵز: هەندى یاریزان چێژت پێدەبەخشن

1/10/2019 3:37:00 PM 10583 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانى پێشووى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلزى پۆڵ سکۆڵز لە لێدوانێکیدا باس لەباشترین یاریزانانى جیهان دەکات و لە نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆدا باشترین دیاری دەکات.


پۆڵ سکۆڵز لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی (ESPN) ووتى.. هەندێ یاریزان هەیە چێژ دەبینم لەشێوازى یاریکردنیان، لەوانەش (مۆدریچ ، کروز ، میسی)، بەڵام  بینینی میسی کاریگەرترە بەتایبەت کاتێک بەرشەلۆنە بەرامبەر تۆتنهام یاریکرد، واى لێکردمەوە بڵێم کێ باشترین یاریزانی جیهانە، میسی یان رۆناڵدۆ، جارێکى تر بیرم لێکردەوە.


ئەو یاریزانەى پێشووى یانەى مانچستەر یونایتد ووتیشی.. رۆناڵدۆ یاریزانێکی تایبەت و بەهێزە ، توانایەکی جەستەیی بەهێزی هەیە و زۆر خێرایەو یاریزانێکى گۆڵکەرە ، شارەزاییەکى باشى هەیە لە جێبەجێکردنى لێدانی سزا و راستەوخۆدا ، بەڵام میسی یاریزانێکى داهێنەرەو لەپێش رۆناڵدۆوەیە، هەموو شتێکی تایبەتی بە تۆپی پێ هەیە ، یاریزانێکی تەواوەى تۆپی پێیە، لەهەر جێگەیەکى یاریگادا بێت بونى خۆى دەسەلمێنێت.


نیشانەکردن :

#مێسی #رۆناڵدۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP