ئەگەرى زۆرە هیگوان بچێتە پریمەرلیگ

1/10/2019 2:48:00 PM 1573 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکان باس لەوە کە بەڕێوبەرى کارەکانى هیگواین بەرەو لەندەن کەوتۆتەڕێ لە پێناو گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ ڕیزەکانى یانەى چێڵسی ئینگلزى.


ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە.. نیکۆلاس هیگواین بەرەو لەندەن گەشتى کردووە لە پێناو دەستپێکردنى گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەى یانەى چێڵسی و دیاریی کردنى مەرجەکانى گرێبەستەکەیان.


لەسەرەتایی وەرزەوە یانەى میلان بە گرێبەست ئەو یاریزانە گواستبۆوە بۆ یانەکەى  و پاشان دەیتوانى بە شێوەیەکى کۆتایی لە خواستنەوە گرێبەستەکەى بکاتە هەمیشەى، بەڵام یانەى میلان لە نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە ساردەو لەگەڵ ئەوەشدا هیگواین دەیەوێت ڕوو لە چێڵسی بکات بۆ یاریکردن.


ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەرى هەیە هیگواینى ئەرژەنتینى بگەڕێتەوە بۆ یانەى یۆڤانتۆس، بەڵام بەهۆى مانەوەى ماندزۆکیچ ئەو یاریزانە ڕوو لە یانەکى تر دەکات و نزیکترین یانەش چێڵسی لەندەنییە کە پێشتر لەگەڵ سارى ڕاهێنەرى ئەو یانەیە لە ناپۆلى پێکەوە کاریان دەکرد.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP