کارینا کاپوور یاریزانانى هیند خەڵات دەکات

1/10/2019 1:47:00 PM 5100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خانمە ئەکتەرى هیندستان کارینا کاپوور بەڵێن دەدات بە یاریزانانى هەڵبژاردەکەى هەر یاریزانێک بتوانێت گۆڵ لە دژى هەڵبژاردەى ئیماڕات تۆمار بکات خەڵاتێکى گەورەى پێدەبەخشێت.


ڕاگەیاندنەکانى هیندستان بڵاویانکردەوە کە ئەو خانمە ئەکتەرەى بۆڵیوود ئاشکرایکردووە ئەگەر بێتوو یاریزانانى هەڵبژاردەکەى بتوانن گۆڵ تۆمار بکەن لە یارییەکەیان بەرانبەر ئیماڕات، ئەوا بڕى 500 هەزار دۆلار وەک خەڵات دەدات بەو یاریزانەى گۆڵ تۆمار دەکات.


هەڵبژاردەى هیندستان لە کۆمەڵەى یەکەمى جامى نەتەوەکانى ئاسیا یاریی دەکات و یەکەمین یارى  ڕوبەڕوى تایلەند بۆوەو توانى (4-1) گۆڵ یارییەکەى لێبباتەوەو ئەگەر لە بەرانبەر ئیماراتیش سەرکەوتن تۆمار بکات دەگاتە قۆناغى دووەمى جامى نەتەوەکانى ئاسیا. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP