نێیمار نزیکە لە گەڕانەوەى بۆ کامپ نۆ

1/10/2019 1:02:00 PM 10558 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماوەیەکە دەنگۆى گەڕانەوەى نێیمار داسیلڤاى بەرازیلى بۆ یانەى بەرشەلۆنە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە زۆر باس دەکرێت و لە نوێترین هەواڵیشدا باس لەوە دەکرێت کە باوکى ئەو یاریزانە گفتوگۆکانى لەگەڵ ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە دەستپێکردۆتەوە لە پێناو گەڕانەوەى ئەو یاریزانە بۆ یاریگاى کامپ نۆ.


ڕادیۆى کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە کە باوکى نێیمار لە بەرازیل لەگەڵ باندریا کۆرێ کۆبۆتەوە کە نوێنەرایەتى یانەى بەرشەلۆنە دەکات، مانگى یانزەى ساڵى ڕابردوش لە لەندەن جارێکى تر کۆبونەتەوەو گفتوگۆیان دەربارەى گەڕانەوەى ئەو یاریزانە کردووە.


هەرچەندە سەرچاوەکانى ئیسپانیا باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە بەرازیلییە دەیەوێت پەیوەندى بە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەى بەرشەلۆنە بۆ یاریکردن و ڕۆیشتنى لەو یانەیە بەهەڵە ناودەبات.


لەلایەکى ترەوە هاندەرانى یانەى بەرشەلۆنە لە ڕاپرسیەکدا بۆ گەڕانەوەى ئەو یاریزانە ڕەتیدەکەنەوە نایانەوێت ئیدارەى یانەکەیان جارێکى تر هەوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانە بەرازیلیە بدات. 

 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #نێیمار

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP