مانچستەرسیتى بورتۆنى گۆڵباران کرد

1/10/2019 11:42:00 AM 767 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکردوو بە ئەنجامى 9 گۆڵی بێبەرانبەر لە یانەی بورتۆنى بردەوە.


لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا مانچستەرسیتی لەنێو یاریگا و هاندەرانى خۆى یارییەکەى ئەنجامداو
لە خولەکی 5 کیڤن دیبرۆین گۆڵى یەکەمى تۆمارکرد،  پاشان  دوای ئەوە کوڕانى گواردیۆلا چەند گۆڵێکى تریان تۆمارکرد، گابریێل خیسوس یەکەم سوپەر هاتریکی لە مێژوودا تۆمارکرد، ئەلیکساندەر زیچینکۆ، فیل فۆدین، کایل واکەر و ریاز محرەز هەریەکەو  گۆڵێکیان تۆمارکرد و مانچستەر سیتی بە 9-0 یارییەکەی بردەوە.


ئەم بردنەوەی مانچستەر سیتی گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکانی ئینگلتەرادا تۆماردەکرێت و سیتى بەبردنەوەی ئەم یارییە گەیشتنی بە یاریی کۆتایی یەکلاییکردەوە کە یاریی گەڕانەوە کە 23ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP