ڤیدۆیەک دەیسەلمێنێ مۆنتێرۆ دژى یانەى یانەى ڕیاڵ مەدریدە

1/8/2019 2:38:00 PM 16524 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دواى ئەوەى مانوێر مۆنتێرۆى ناوبژیوانى یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیدادى کرد، دواى یارییەکە لەلایەن ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە هێرشى توندى کرایە سەرو سکاڵاى یاساییان لەسەر تۆمار کرد بەوەى نەیتوانیوە داد پەروەرانە یارییەکە بەڕێوە ببات.


تەلەفیزۆیى ئیسپانیا گرتەیەکى ڤیدیۆى ئەو ناوبژیوانەى بڵاو کردۆتەوە کە لە یاریی ئیبار و ڕیاڵ مەدرید لە ژورى تایبەت بە تەکنەلۆجیاى ڤیدۆى (ڤار) بووە، کاتێک ناوبژیوان گۆڵێکى ئیبار ڕەتدەکاتەوە، لە ژوورى کۆنتڕۆڵى ڤارەوە ڕاستى گۆڵەکەى ئیبار دەسەلمێنن و ناوبژیوان بە گۆڵ ئەژمارى دەکات، مۆنتێرۆ وهاوڕێکانى لە خۆشى ئەوەى گۆڵەکە لە دژى ڕیاڵ ئەژمار کراوە، خۆشى خۆیان دەردەبڕن و دەستخۆشى لەیەکتر دەکەن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەو ناوبژیوانە ڕقێکى زۆرى بەرانبەر یانەى مەلەکى هەبووە.


مۆنتێرۆ لە یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد لێدانێکى سزاى گوماناوى بۆ یانەى شاهانە ئەژمار نەکردوو هەرچەندە یایزانانى مێرەنگى داوایان لێکرد پشت بە ڤار ببەستێت بۆ بینینەوەى ڕوداوەکە، بەڵام ئەو ناوبژیوانە ڕەتیکردەوە.

 


نیشانەکردن :

#ئیسپانیا #ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP