هێرشبەرێکى هیند پێش مێسی کەوت

1/6/2019 7:24:00 PM 12167 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سۆنێل شیترى هێرشبەرى هەڵبژاردەى هیندستان بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەى لە یارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئاسیادا پێشسى مێسی ئەرژەنتینى دایەوە.


لە یارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئاسیا و لە کۆمەڵەى یەکەم دا کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات بە یاریی نێوان هەڵبژاردەى هیندستان و تایلەند، کە تێیدا هیند یارییەکەیان بە ئەنجامى (4-1) گۆڵ بردەوە، لەم یارییەدا سۆنێل شیترى توانى دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەى تۆمار بکات.


بە تۆمار کردنى ئەو دوو گۆڵە هێرشبەرەکەى هیند ژمارەى گۆڵەکانى بۆ 67 گۆڵ بەرز کردەوەو لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینى تێپەڕاند کە خاوەنى 65 گۆڵە بۆ هەڵبژاردەکەى.

 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP