داهاتى یانەى دۆرتمۆند زیادى کردووە

1/3/2019 12:44:00 PM 2106 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى تەنها لە ڕێگەى فرۆشتنى یاریزانەوە لە ماوەى سێ ساڵى ڕابردوودا داهاتى بە ڕێژەیەکى بەرچاو زیادیکردووە.


ڕۆژنامەى سپۆرت بێڵدى ئەڵمانى لە هەواڵێکیدا باس لەوە دەکات کە ئیدارەى یانەى دۆرتمۆند تەنها لە وەرزى (2016 بۆ 2017) بڕی  111 ملیۆن یۆرۆى لە فرۆشتنى (یاکوب و گاندوگان و هۆملز و موختاریان) دەستکەوتووە، لە وەرزى (2017 بۆ 2018) یانەکە بڕی (251) ملیۆن یۆرۆى دەستکەوتووە بە فرۆشتنى هەر یەکە لە یاریزانان (جینتر و ئۆبامیانگ و مور و بیندر و رامۆس)، لە وەرزى 2018 دا بڕی 114 ملیۆن یۆرۆى لە فرۆشتنى (پۆلیسیچ و سوکراتیس و یارمۆلینکۆ و میرینۆ و کاسترۆ) دەست کەووتوە.


فرۆشتنى ئەم یاریزانانە هۆکارێک بووە بۆ زیاد کردنى داهاتى یانەى دۆرتمۆند و تەنها بە فرۆشتنى ئەو یاریزانانە 476 ملیۆن یۆرۆیان لەماوەى 3 ساڵى ڕابردوودا دەست کەوتووە، ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ باش بۆ بوژانەوەى یانەکەو لەگەڵ ئەوەش لە خولى ئەڵمانیا ئاستێکى بەرز و ناوازە پێشکەش دەکەن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP