ئیماڕات وەڵامى داواکەى فیفاى دایەوە

1/2/2019 6:19:00 PM 6634 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

سەرۆکى یەکێتى تۆپی پێی جیهانى جیان ئیفانتینۆ داوا لە ووڵاتى قەتەر دەکات بە هاوبەشى لەگەڵ چەند ووڵاتێکى کەنداودا یارییەکانى جامى جیهانى 2022 بەڕێوە بەرێت لە پێناو سەرکەوتنى مۆندیالەکەو بەڕێوە چونى ئەو پاڵەوانێتیە مەزنە بە شێوەیەکى زۆر باش.

 

هەردواى لێدوانەکەى سەرۆکى فیفا (عارف عەوانى) کە سەرپەرشتیارى گشتى بەڕێوەچونى یارییەکانى جامی نەتەوەکانى ئاسیایە، کە بڕیارە پێنجى ئەم مانگە لە ئیماڕات بەڕێوەچێت ووتى.. ئێمە وەک ووڵاتى ئیماڕات ئامادەیمان تیادایە بۆ ئەوەى بە هاوبەشى لەگەڵ قەتەر میواندارێتى ئەو پاڵەوانێتییە بکەین، بەڕێوەچونى یارییەکانى جامى نەتەوەکانى ئاسیا ئەزمونێک و تاقیکردنەوەیەکى باشە بۆ ئەوەى فیفا ڕازامەندى بنوێنێت بۆ هاوبەشى کردنى قەتەر و هەموو ئامادەکارییەکانیش بە زووى جێبەجێدەکرێت.

 

عەوانى لە کۆتاییدا ووتى .. هیوادارین کێشەکانى هەردوو ووڵات بە خێراى کۆتایی بێت و بەو هاوبەشی کردنە سەرئەنجام وەرزش و پێگەى کەنداو سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و بڕیارى هاوبەشی کردنى ئەو پاڵاوانێتیە سوود بە هەموان دەگەیەنێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP