مایۆزە بە کەمتر لەسێ خولەک یارییەکى بردەوە

1/2/2019 12:52:00 PM 15447 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان سپۆرت

 

فلۆید مایۆزەرى بۆکسێنەرى ئەمریکى ڕوبەڕوى بۆکسێنەرێکى ژاپۆنى بۆوەو تەنها بە 139 چرکە یارییەکەى کۆتایی پێهێنا لە بەرژەوەندى خۆى و نۆ ملیۆن دۆلاریشى بردەوە.

 

یارییەکى بۆکسێن لە کێشى مام ناوەند بۆ مایۆزەرى پاڵەوانى جیهانى و ناسۆکاواى پاڵەوانى ژاپۆن ڕێکخرا، کە یارییەکە لەسەر نۆ ملیۆن دۆلار بوو وە تەنها بە سێ گێم کۆتایی دەهات، کە خۆى یارییەکانى ئەم پاڵەوانێتیە ئەگەر بە شێوەیەکى فەرمى ڕێک بخرێت لە 12 گێم پێک دێت، پاڵەوانە ئەمرییکیەکە کە تا ئێستا دووچارى هیچ شکستێک نەبۆتەوە توانى زۆر بە ئاسانى و لە ماوەى 139 چرکەى گێمى یەکەم سێ جار ڕکابەرەکەى بدات بە زەویدا و ناوبژیوان بە ناچارى کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

 

مایۆزەر بە بردنەوەى بڕی نۆ ملیۆن دۆلارى وەک خەڵات پێبەخشرا، بەڵام هەردواى یارییەکە ڕەخنەیەکى زۆر لەلایەن چاودێران و شارەزیانى ئەو یارییە ڕوبەڕوى ئەو بۆکسێنەرە ئەمریکە بۆوە، چونکە لە ڕووى کێش و ناوبانگەوە ناسۆکاواى لە ئاستى ئەو یاریزانە نەبووەو پێیان وایە تەنها بۆ پارە مایۆزەر ئەو کارەى کردوەو لەگەڵ ئەوەش لە نێو یارییەکەدا بە شێوەیەکى گاڵتەئامێز و بە لەخۆبایبونێکى زۆرەوە یارییەکەى ئەنجام داوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP