لیڤاندۆڤیسکى داهاتووى خۆى یەکلایکردووە

1/1/2019 1:12:00 PM 2542 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەى پۆڵەندى و یاریزانى یانەى بایرن میونشى ئەڵمانى ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکى بە فەرمى داهاتووى خۆى لەگەڵ یانەکەیدا یەکلایکردەوەو بڕیارى کۆتایی خۆیدا.


لیڤاندۆڤیسکى تەمەن 30 ساڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سپۆرت بێڵدى ئەڵمانى ووتى.. هەموو ئەو دەنگۆیانە  ڕەتدەکەمەوە کە باسیان لەوە دەکرد من یانەى پاڤارى جێدەهێڵم، لە ئێستادا من دۆخم لە یانەکە زۆر باشە، بەهیچ شێوەیەک بیرم لە جێهێشتنى یانەکە نەکردۆتەوەو خۆمان بۆ وەرزی دووەمى یارییەکانى خولى بۆندس لیگا ئامادە دەکەین و هەڵ دەدەین ئەنجامێکى باش لە خولى یانە پاڵەوانەکان و خولى ئەڵمانیا بەدەست بهێنین.


لیڤاندۆڤیسکى باسی لەوەش کرد کە گرێبەستەکەى لەگەڵ بایرن تا هاوینى 2021 درێژەى هەیەو تا تەواو بونى گرێبەستەکەشى لە یاریکردن بۆ یانەکەى بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو بۆندانەشى ڕەتکردوە کە پێشتر لە لایەن یانەکانى ڕیاڵ مەدرید و چێڵسیەوە پێی گەیشت بوو.   

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP