پێکان هەڕەشە لەداهاتووى نۆیەر دەکات

12/31/2018 11:00:00 AM 3571 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مانیۆل نۆیەرى ئەڵمانى و گۆڵپارێزى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى بە لێدوانێک گومان لەسەر داهاتووى خۆى دروست دەکات و دەڵێت ئەمساڵ سێ جار تووشى پێکان بووم و داهاتووى وەرزشم لەبەردەم مەترسیەکى گەورەدایە.



نۆیەرى گۆڵپارێزى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى (سۆدوچ تسایتۆنگ) ووتى.. نزیک بوو پێش جامى جیهانى ڕووسیا هەموو شتێک لەدەست بدەم، ئەو گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵە دەڵێت.. گومان هەبوو لە بەشداریکرنم لە یارییەکانى مۆندیال، چونکە سێ جار بە سەختى قاچم تووشى پێکان بوو، بەڵام بە هەوڵى بەردەوامم توانیم بەشدارى ئەو پاڵەوانێتیە بکەم، هەرچەندە ئێستاش لە ئازارى ئەو پێکانانە ڕزگارم نەبووە، بەڵام دواجار ئەوەى گرنگ بوو توانیم بە پێوە بوەستم لە یاریگاکاندا.



سەبارەت بە داهاتووى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا مانوێل نۆیەر ووتى.. نامەوێت واز لە یاریکردنى نێو دەوڵەتى بهێنم، دەمەوێت چەند نازناو و دەستکەوتێکى تر لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بەەست بهێنم.


لە کۆتاییدا ئەو گۆڵپارێزە باسى لەوە کرد ئەگەر بێت و پێکانەکانم بەردەوام بن داهاتووى وەرزشیم دەکەوێتە مەترسیەوە، ئەوەى لە 2018 پێیدا تێپەڕێم قورسە جارێکى تر تووشى ببمەوەو بتوانم ڕزگارم بێت لێی و بگەڕێمەوە نێو یاریگاکان.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP