یۆڤانتۆس بەسەرکەوتن کۆتایی بە 2018 هێنا

12/29/2018 4:37:00 PM 5934 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

لە یارییەکانى هەفتەى 19 ى خولى یانەکانى ئیتاڵیا و لە دەست پێکى یارییەکانى ئەم هەفتەیەدا یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى سامپەدۆریاى کردوو یارییەکەشى بە ئەنجامى (2-1) گۆڵ لێبردەوە.


گۆڵەکانى یانەى یۆڤانتۆس لە ڕێگەى ڕۆناڵدۆوە تۆمار کران لە خولەکەکانى (2 و 65) دا و تاکە گۆڵەکەى یانەى ئەتلەنتاش لە خولەکى (33) فابیۆ کوالیاریلا تۆمارکرد.


بەم بردنەوەیەش یانەى یۆڤانتۆس ژمارەى خاڵەکانى لەخولى ئیتاڵیا بۆ 53 خاڵ بەرزکردەوە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP