پرسیارێک حەبیب تووڕە دەکات

12/23/2018 7:54:00 PM 8979 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

حەبیب نۆرماگۆمیدۆفى ڕووسی و پاڵەوان و یاریزانى هونەرە بەرگرییەکانى یاریی یو ئێف سی لە کێشى سووک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەى ئۆرا نیوس لەبارەى داهاتووى خۆیەوە دوا. 


لە چاوپێکەوتنەکەو لە پرسیارێکى ڕۆژنامەنوسەکە، حبیب نیگەرانى خۆى دەربڕی و بە تەواوى بە پرسیارى ڕۆژنامەنوسەکە تووڕە بوو کە پێى ووتبوو تۆ خەڵکى داغستانى سەر بە ڕووسیایت، بەڵام بۆ بە ئاڵاى ووڵاتەکەى خۆتەوە ناچیتە نێو حەلەبەکانى نێو یاریگاوەو ئاڵاى ڕووسیا بەرز دەکەیتەوە.


حەبیب بە توڕەییەوە ووتى.. هەرکات بچمە نێو حەلەبەکانەوە بۆ ئەنجامدانى یاریی، ئەگەر ئاڵاى ڕوسیاش بەرز نەکەمەوە، هەموان دەزانن ئاڵاى ڕووسیا چۆنە، تەنانەت لە ئەمریکاش، بەڵام کەس نازانێت داغستان و چیچان و قوقاز کوێیە، چونکە ووڵات نین.


لەکۆتاییدا ئەو یاریزانە بە ڕۆژنامە نوسەکەى ووت ئیشى من نیە باسی باردۆخى سیاسى بکەم، تکایە تۆش پیشەگەرانە مامەڵە بکەو ئەو پرسیارانەم ئاڕاستە بکە کە تایبەتن بە ژیانى وەرزشی و پرۆژەى داهاتووم، نەک ئەم جۆرە پرسیارە بێ بایەخانە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP