یانەیەکى ئەڵمانى مۆرینیۆى دەوێت

12/20/2018 7:32:00 PM 7560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەى دۆن باڵۆن لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە جگە لە یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى یانەى بایرن میونشى ئەڵمانى یەکێکى ترە لەو یانانەى کە نیازى ئەوەیان هەیە خۆزێ مۆرینیۆ بکەنە ڕاهێنەرى یانەکەیان.


ڕۆژنامەکە لە پێگەى تایبەتى خۆى بڵاویکردۆتەوە کە ئیدارەى یانەى بایرن لەهەوڵى ڕازیکردنى مۆرینیۆدان بۆ ئەوەى لە هاوینى داهاتوو بچێتە ئەڵمانیا و ببێتە ڕاهێنەرى یانەکەیان لە جێگەى ڕاهێنەرى ئێستای یانەکە نیکۆ کۆڤاسیچ.


ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە مۆرینیۆ پاڵێوراوى یەکەمە بۆ یانە پاڤارییەکەو لە دواى ئەو هەوڵ بۆ کۆنتی و زیدان دەدەن.


ڕۆژنامەکە لە کۆتایدا باس لەوە دەکات کە ئیدارەى یانەى بایرن لە هەوڵى ئەوەدایە بۆ ساڵى داهاتوو بە هێنانى مۆرینیۆ شۆڕشێ لە یانەکە بەرپا بکات و دەستبەردارى ڕۆبن و ڕێبیرى و مۆلەرو لیڤاندۆڤیسکى ببن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP