ئیکاردى داهاتووى خۆى لەگەڵ ئینتەرمیلان یەکلاکردەوە

12/18/2018 8:41:00 PM 4672 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

تۆڕی سکاى ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە کە یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى و ماورۆ ئیکاردى ڕێکنەکەوتوون لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە ئەرژەنتینە.


یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى بە فەرمى بۆندێکى نوێى پێشکەشى ئەو یاریزانە ئەرژەنتینیە کردوەو بەڵێنى بەرزکردنەوەى مووچەکەیان پێداوە بە بڕى (1.6) ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینە دواى دەرچونیان لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا دەیەوێت لە ئینتەر میلان بڕوات و چیدى درێژە بە یاریکردن نەدات لە یانە ئیتاڵییەکە.


مەرجى هەڵوەشاندنەوەى بۆندى ئیکاردى لەگەڵ ئینتەر میلان (110) ملیۆن یۆرۆیەو یانەى نێراتزۆرى دەیەوێت بە نوێکردنەوەى بۆندى ئەو یاریزانە نرخى بۆ دوو هێندە بەرز بکاتەوە لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنى ئەو هێرشبەرە.


واندا ئیکاردى کە خێزان و بەڕێوەبەرەى کارەکانى یاریزانى ناوبراوە ووتى.. ئەو بۆندەى ئینتەرمیلان بۆ  مانەوەى ئیکاردى پێشکەشى کردووە گونجاو نیەو هەردوولا زۆر لە یەکترەوە دوورن بۆ ئەوەى ڕێکبکەون.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP