ڕیبێرى داهاتووى خۆى لەگەڵ بایرن میونشن دیاریکرد

12/15/2018 11:48:00 AM 1923 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

دواى ئەوەى ئاریان ڕۆبنى هۆڵەندى بە شێوەیەکى فەرمى ڕایگەیاند کە ئەم وەرزە دوایین وەرزى دەبێت لە یانە پاڤارییەکە، بەهەمان شێوە فرانک ڕیبێرى داهاتووى خۆى لەگەڵ یانەى بایرن میونش دیارى دەکات.


لەلێدوانێکیدا بۆ (سپۆرت 1) ئەڵمانى ڕیبێرى یاریزانى یانەى بایرن میونشن ووتى.. پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەزى یاریکردنم بێت لەگەڵ یانەکەم، بەڵام بەردەوام ئەوەى لەتوانامدا بێ لە پێناو بایرن ئەنجامى دەدەم، بەردەوام ڕێزى درێسی یانەکەم دەگرم، وە هەرگیز ئەو ڕۆژانە لەبیر ناکەم کە لەیاریگاى ئەلیانز ئەرێنا یارییم ئەنجام داوەو هاندەرە دڵسۆزەکان بەهەمیشەى لە دڵمدا دەمێننەوە، بەڵام ئیتر ژیانى تۆپی پێ بەو شێوەیە دابڕان دورکەوتنەوەى تیایە چاوەڕێ دەکەین بزانین چى ڕودەدات.


ریبێرى باسى لەوەش کرد کە نایەوێت لە ئێستادا واز لە یاریکردن بهێنێت و ووتى.. خۆشەویستیەکى زۆرم بۆ یاریکردن هەیە و دەمەوێت بەردەوام بم تا ئەوکاتەى جەستەم داوام لێ دەکات کە ئیتر بەسە.


لەئیستادا دەنگۆى گەڕانەوەى ڕیبێرى هەیە بۆ فەرەنسا، بەڵام ئەگەرى ئەوە هەیە بۆ ساڵێکى دیکە لەگەڵ بایرن بەردەوام بێت، جگە لەوەش لە ئێستاوە چەند بۆندێکى گران بەها لە یانەکانى چین و قەتەر و ژاپۆن پێشکەشى ئەو یاریزانە فەرەنسیە کراوە. 

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP