مێسی ئامادەیەو ڕۆناڵدۆ وەڵام ناداتەوە

12/6/2018 2:45:00 PM 8136 جار خوێندراوەتەوە

پێشتر و لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا پێرێزى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدریدی ویستى لەسەر ئەوە بوو بۆ یاریی کلاسیکۆى سەدە لە نێوان ڕێفەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز چەند ئەستێرەیەک لە یاریەکەدا کۆبکاتەوە لەوانەش مێسی و ڕۆناڵدۆ.

ڕۆژنامەى ئۆلێ ى ئەرژەنتینى ئاشکرایکردوە کە مێسی بانگهێشتنامەکەى سەرۆکى یانەى ڕیاڵ مەدریدى قبوڵ کردوەو بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، بەڵام تا ئێستا کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەڵامی داواکەى پێرێزى نەداوەتەوەو ئەمەش سەلمێنەرى ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بەهیچ جۆرێک نایەوێت بگەڕێتەوە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و چاوى بە دۆستەکانى پێشووى بکەوێ و لە یارییەکەدا ئامادەبێت.

جگە لە ڕۆناڵدۆو مێسى یاریزانە دێرینەکانى ئەرژەنتین و چەند کەسایەتیەکى ترى وەرزشى ئەو ووڵاتەو لەگەڵ چەندین ئەستێرەى ترى ئەرژەنتین کە لە ئەوروپا یاریی دەکەن بانگهێشتى ئەو یارییە کراوان .

بڕیارە ڕۆژە یەک شەممەى داهاتوو یاریی کلاسیکۆى سەدە لە نێوان ڕێڤەرپلیت و بۆکاجۆنیۆرز ئەنجام بدرێت لە یاریی کۆتایی جامى لیپەرتادۆرس.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP