پێلێ لەئیستادا مێسی بێ هاوتاییە

12/6/2018 2:18:00 PM 3108 جار خوێندراوەتەوە

ئەسێرەى تۆپى پێی مێژووى بەرازیل ڕەتیکردوە کە لیۆنێل مێسی بە هیچ یاریزانێکى تر بەراورد بکات و بە یاریزانێکى وێنەى دەزانێت.

پێلێ کە خاوەنى (١٠٠٠) گۆڵە و سێ جار لە ژیانیدا نازناوى جامى جیهانى بەدەستهێناوە لەلێدوانێکیدا بۆ (folha de sao Paulo)  ئاشکرایکراد لە ئێستادا یاریزانێک نیە جگە لە مێسى بتوانێت ئاستێکى بەرز لە نێو یاریگادا ئەنجام بدات و شێوازێکى هونەرى جوان لە یاریگا پێشکەش بکات و لە هەموو یارییەکیشدا بۆ یانەکەى ڕۆڵێکى کاریگەرى باشى هەیە لە یاریمەتیى دان بۆ سەرکەوتنى یانەکەى.

هەروەها پێلێ ووتى لەگەڵ ئەوە نیم بە مێسی بەراورد بکرێت، چونکە ئێمە زۆر لەیەک جیاوازین، من لێدانی سەرم باش بوو هەروەها بە پێی ڕاست و چەپ یاریم دەکرد و گۆڵم تۆمار دەکرد بەڵام مێسی تەنیا بەپێی چەپی دەتوانێت یاری بکات، هەروەها دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لە پێش کاپتنى یانەى بلوگراناوەیەو هێشتا مێسی نەگەیشتوە بەوەى مارادۆنا پێشکەشى تۆپی پێى ئەرژەنتین و جیهانى کردووە، وە بێگومان مارادۆنا زۆر باشترە لە لیۆنێل مێسی.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP