ئاریان ڕۆبن باس لەداهاتووى خۆى لەگەڵ یانەکەى دەکات

12/2/2018 8:21:00 PM 1628 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى ئاریان ڕۆبنى هۆڵەندى ئاشکرایکرد کە هاوینى داهاتوو ڕیزەکانى یانە ئەڵمانییەکە بەرەو یانەیەکى دیکە جێدەهێڵێت.

ڕۆبن دووپاتى کردەوە کە ئەم وەرزە دواهەمین وەرزى دەبێت بە درێسى یانە پاڤارییەکەوە دەربکەوێت و لە کۆتایی وەرزدا بەرەو یانەیەکى تر دەڕوات بەڵام ناوى ئەو یانەییەى ئاشکرا نەکردوە کە نیازى هەیە لەداهاتوودا یاریی بۆ بکات.

رۆبن لە هاوینى ٢٠٠٩ەوە پەیوەندى بە یانەى بایرن میونشنەوە کردوەو تا ئیستا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا (٣٠٥) یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە ئەنجام داوەو توانیوێتى (١٤٣) گۆڵ تۆمار بکات و (١٠١) گۆڵیش بۆ هاوڕێکانى دروست بکات و (١٨) نازناوى جۆراوجۆریشى لەگەڵ یانەکەى بباتەوە.

ئاریان ڕۆبن لەگەڵ بایرن میونشن (٧) جار خولى ئەڵمانى و (٥) جار جامى سوپەرى ئەڵمانى و (٤) جار جامى ئەڵمانیا و جارێکیش نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکان و جارێکیش جامى سۆپەرى ئەوروپی بردۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP