دیبالا لەسەر پەیوەندی خۆی و ڕۆناڵدۆ هاتە قسە

9/27/2018 12:46:00 PM 34985 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "پەیوەندیم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لە گەشەکردندایە لە میانی مەشقەکان و ئەو یاریانەی ئەنجامی ئەدەین".


 لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی دیبالا ڕایگەیاندووە، پەیوەندی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ زۆر باشە و هەردوکیان پەرۆشیەکی زۆریان هەیە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە یاریەکاندا، 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بەکۆمەڵ یاری دەکەین و گرنگ بردنەوەی یانەکەیە نەک ئەوەی کێ گۆڵ تۆمار دەکات".

سەبارەت بەو گۆڵەی لە دژی یانەی بۆلۆنیا تۆماریکرد، دیبالا وتی، "سەرەڕای ئەوەی ئاستێکی بەرزم پێشکەش نەکرد لەم یاریە، بەڵام تۆمارکردنی ئەو گۆڵە متمانەیەکی زیاتر پێبەخشیم کە لە یاریەکانی داهاتوو باشتربم".

شەوی ڕابردوو یانەی یۆڤانتۆس لە خولی سێریا Aی ئیتاڵی ڕوبەڕوی یانەی بۆلۆنیا بووە و توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی پێبهێنێت.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP