خەونەکەی نیمار هاتە دی

9/13/2018 11:54:00 AM 37351 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نیمار داسیلڤای بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، بەدەر لە جیهانی تۆپی پێ خەونی دووەمی هاتوەتە دی کە بووەتە پاڵەوان و فریادڕەس لە زنجیرەیەکی کارتۆنیدا.

نیمار بە ڕۆژنامەی "لیکیب"ی فەڕەنسی راگەیاندووە، "لە منداڵیمەوە خەونم بە دوو شتەوە دەبینی، یەکەمیان تۆپی پێ بوو، دووەمیان بریتی بوو لەوەی ببمە پاڵەوان و فریادڕەس".

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەوەتەڕوو، نیمار دەبێتە پاڵەوان و فریادڕەسی فیلم کارتۆنێکی کۆمیدی کە لە زنجیرەی یەکەمدا خوشکەکەی نیمار دەڕفێنرێت و ئەویش لەکۆتاییدا ڕزگاری دەکات.

نیمار باسی لەوەشکردووە، خۆشحاڵە بەوەی سەرکەوتوو بووە لە بەدیهێنانی خەونەکانی و لە ئێستادا بووەتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکان و خەونی بوون بە پاڵەوانیشی هاتوەتە دی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP