کێ سودمەند بوو لە ڕۆیشتنی کریستیانۆ لە ڕیاڵ مەدرید؟

9/11/2018 2:53:00 PM 38205 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -

لە دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە لە هاوینی ئەمساڵ، لە ئێستادا ڕۆژنامەکانی جیهان باس لەوە دەکەم چەند یاریزانێکی ڕیاڵ مەدردید سوودمەند بوون لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دابەشکردنی میراتەکەی ڕۆناڵدۆ کردووە پاش جێهێشتنی یانەی شاهانە و ناوی چەند یاریزانێکی یانەکەی هێناوە وەک میراتگری ئەستێرە پورتوگالیەکە.

سیرجۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی سوودمەندی یەکەم بووە لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ و تا ئێستا سێ لێدانی سزای جێبەجێ کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە لە کێبڕکێکانی خولی ئیسپانی.

هەروەها کەریم بەنزیمای هێرشبەری فەڕەنسی یەکێکی دیکەیە لە سوودمەندەکان بەهۆی ئەوەی لەدوای ڕامۆس و مارسیلۆ بووەتە کاپتنی سێیەمی یانەی شاهانە و لەکاتی هاتنە ناو یاریگای یاریزانان بەنزیما کۆتا یاریزانە دێتە ناو یاریگا و لەکاتی وێنەی تیپەکەشدا لە جێگەکەی ڕۆناڵدۆ دەوەستێت.

لەلایەکی دیکەشەوە گاریس بێڵ سوودمەندێکی تری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆیە و لە ئێستادا بێڵ بووەتە خاوەنی گەورەترین گرێبەستی ڕیاڵ و لەناو یاریگای سانتیاگۆ ئەستێرەکەی بەرەو درەوشانەوە دەچێت.

ماریانۆ دیازیش کە لە دواساتەکانی مێرکاتۆ لە لیۆنەوە گەڕایەوە بۆ ڕياڵ مەدرید، یەکێکی دیکەیە لە سوودمەندەکان بەهۆی وەرگرتنی بلوزی ژمارە ٧ کە پێشتر ڕۆناڵدۆ لەبەری دەکرد.

هاوکات لۆکا مۆدریچی کرواتیش بە بەدەستهێنانی نازاناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا، یەکێک لە میراتیەکانی ڕۆناڵدۆی بەرکەوتووە.

لەپێکهاتەی سەرەکی یانەی شاهانەش، مارکۆ ئەسینسۆ بووەتە جێگرەوەی ڕۆناڵدۆ و هێمای "BBC"  گۆڕیوە بە "BBA". 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP