خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.. ئەمشەو پۆرتوگال رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە

9/10/2018 6:12:00 PM 8264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-شەیدا رەئوف 

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و لەسەر ئاستی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. 

یارییەکە کاتژمێر ٠09:45 ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لەسەر یاریگای هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەبێت لە پایتەختی ئەو وڵاتە. 

لە یارییەکدا وەک پێشتر راگەیەندرابوو ئەستێرەی جیهان و پۆرتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری ناکات و لەگەڵ یانەکەی لە مەشق و راهێنان بەردەوام دەبێت. 

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوودا 27 جار رووبەڕووی یەکبوونەوەو 5 جار یاریی بردووەتەوەو سێ یاریش یەکسانبووەو 19جاریش دۆڕاوە، پۆرتوگال 22 گۆڵی لە ئیتاڵیا تۆمارکردوەو ئیتاڵیاش 52 جار تۆڕی گۆڵی پۆرتوگالیەکانی هەژاندووە. 

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەمشەو کاتژمێر 09:45 چەند یارییەکی دیکەش بەڕێوەدەچن. 

سوید x تورکیا  
سکۆتلاند x ئەلبانیا  
سێربیا x رۆمانیا  
مۆنتێنیگرۆ x لیتوانیا  
ئاندۆرا x کازاخستان   
کۆسۆڤۆ x دوورگەکانی فارۆه 
ماڵتا x ئازەربایجان  



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP