ڕیاڵ مەدرید گۆڵبارانی جیرۆنای کرد

8/27/2018 9:32:00 AM 17223 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لە خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی جیرۆنا تۆمار کرد.

سەرەتا و لە خولەکی ١٧ جیرۆنا لەڕێی یاریزان خۆرخی گارسیا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دواتر سێرجۆ رامۆس لەڕێی لێدانی سزاوە گۆڵی بەرمابەری تۆمارکردەوە.

لە تایمی دووەمی یاریەکە ڕیاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە ناو یاریگا و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات. گۆلەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ڕێی بەنزیما لە خولەکەکانی ٥٢ و ٥٩ و گاریس بێل لە خولەکی ٨٠ تۆمار کران.

بەم ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە و پێش بەرشەلۆنەی ڕکابەری کەوتووە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP