کیبا دەبێتە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژوو

8/8/2018 8:05:00 PM 16091 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-شەیدا رەئوف 

بەپێی سەرچاوە رۆژانامەوانییەکانی ئیسپانیا، کیبا ئەریسابالاگا دەبێتە گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ و بە 80 ملیۆن یۆرۆ روو لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات. 

گۆڵپارێزە تەمەن 23 ساڵەکەی یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانی لە یانە ئینگلیزییەکە دەبێتە جێگرەوەی تیبۆ کۆرتوای بەلژیکی کە ئەگەر هەیە روو لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات بەپێی قسەی بەڕێوەبەری کارەکانی. 

کیبا ئەریسابالاگا، پێشتر لە هیچ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا یاری نەکردووە، نرخی شکاندنی بۆندەکەی لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو 80 ملیۆن یۆرۆیە و یانەی چێڵسی لەندەنی ئامادەیە ئەو بڕە پارەیەی پێبدات، بەمەش دەبێتە گرانبەهاترین گۆڵپارێز لە مێژووی تۆپی پێ، 

نرخی ئەو بۆندە گرانبەهایە ریکۆردی بۆندەکەی یانەی لیڤەرپول دەشکێنێت کە لە چەند هەفتەی پێشتردا بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەلیسۆن بەیکەری گۆڵپارێزی بەرزایلی واژۆ کرد.

پێشتر و لە ساڵی رابردوودا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رەخنەی لە زەینەدین زێدانی راهێنەری پێشووی یانەی شاهانە گرت کە ئامادە نەبووە گرێبەست لەگەڵ کیبا ئەریسابالاگا واژۆ بکات کە ئەوکات نرخی گرێبەستەکە تەنها 25 ملیۆن یۆرۆ بووە. 

کیبا ئەریسابالاگا، بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا یاری کردووە و لە 54 یاریدا بەشداریکردووە ئاستێکی باشی لە یارییەکاندا پێشکەش کردووە و لە مۆندیالی 2018 ی روسیاش گۆڵپارێزی یەدەگی هەڵبژاردەکە بوو. 

 

 


نیشانەکردن :

#گواستنەوەی یاریزان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP