یۆرگن کلۆپ هێرشی توند دەکاتە سەر سێرجیۆ رامۆس

7/28/2018 6:41:00 PM 15262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -

یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی هێرشی توند دەکاتە سەر سێرڤیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

کلۆپی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە هزریدا ماوەو بەو هۆیەوە هێرشی توند دەکاتە سەر سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی شاهانەییەکان و تۆمەتباری دەکات بە ئەنجامدانی رەفتاری توندی ناوەرزشی لەو یارییەدا.

لەلێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کلۆپ دەڵێت "لەدەستدانی نازناوی چامپیۆنس لیگی وەرزی رابردوو، بەهۆی ئەنجامدانی کاری ناوەرزشییەوە بوو کە رامۆس بەرانبەر یاریزانەکانمان ئەنجامی دا".

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو راهێنەرەی رێدزەکان باسی لەوە کردووە کە رامۆس بەبێ هۆ لە کاریۆسی گۆڵپارێز دەدات و دووچاری پێکانی دەکات، لە لایەکی دیکەشەوە محەمەد سەڵاحی گۆڵکاری یانەکە دووچاری پێکانی قورس دەکات و بەناچاری ئەو یاریزانە یاریگا بەجێدەهێڵێت کە ئەو دوو رەفتارەی رامۆس کاریگەری هەبوو لەسەر ئەنجامی یارییەکە.

کلۆپ باس لەوەشدەکات کە رامۆس دوای یارییەکەش کاردانەوەی ناشرینی هەبووەو لە چەند بۆنەیەکدا رایگەیاندووە کە ئەوەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگدا روویداوە کارێکی ئاسایی بووە، بەڵام را‌هێنەرە ئەڵمانییەکە هەموو ئەو کارانەی رامۆس بە قورس دەزانێت و بەلایەوە ئاسایی نییە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP