راهێنەرە نوێیەکەی پاریس سانجێرمان هاوکاری نێیمار دەکات

7/28/2018 6:16:00 PM 14246 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -


تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری نوێی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەنیازە هاوکاری نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بکات و ئەو هێرشبەرەی یانەکەی بەجۆرێکی دیکە لە وەرزی نوێدا نیشان بدات.


لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تۆخێل باسی لەوە کردووە کە دەیەوێت هەموو ئەو رەخنانە لەسەر نێیمار لابدات کە لەئێستادا باس لەوە دەکەن ئاستی ئەو کوڕەی سامباکان بەرەو دابەزین چووەو وەک پێویست ناتوانێت لە یاریگاکاندا دەربکەوێت، بۆ ئەوەش نموونەی ئاستی نێیمار لە یارییەکانی جامی جیهانیدا دەهێننەوە.


تۆخێل ئاماژەی بەوە کردووە دەیەوێت هاوکاری نێیمار بکات، لەو چوارچێوەیەدا نا کە فێری یاریی تۆپی پێی بکاتم بەڵکو بەو مانایەی فێری ئەوەی بکات چۆن ئیدارەی ئەو توانا و بەهرانەی بدات کە لەو هێرشبەرە بەرازیلییەدا هەیە.


نیمۆ لەئێستادا پشووەکانی لە زێدی خۆی بەسەردەبات و بەهۆی یارییەکانی جامی جیهانییەوە تائێستا بۆ ریزەکانی یانە پاریسییەکە نەگەڕاوەتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP