ئەستێرەیەکی باڤاری یانەکەی جێدەهێڵێت

7/28/2018 6:09:00 PM 12061 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت -

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە کە رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بەنیازە بۆ وەرزی نوێ ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێبهێڵێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی نیکۆ کۆڤاچی را‌هێنەری نوێی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بەنیازە بۆ وەرزی نوێ ریزەکانی باڤارییەکان جێبهێڵێت و لە یانەیەکی دیکەدا درێژە بەژیانی وەرزشی خۆی بدات.

 

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی چێڵسی لەندەنی نزیکترین یانەیە لە پەلکێشکردنی ئەو هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەو بۆ ئەو مەبەستەس لیڤا بەڵێی بۆ داواکانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە.

 

هەموو ئەو هەواڵانە لەکاتێکدایە لیڤاندۆڤسکی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن تاکو هاوینی 2021ە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP