نێیمار بەرەو یانەی شاهانە هەنگاو دەنێت

7/11/2018 10:48:00 PM 39220 جار خوێندراوەتەوە


خەندان سپۆرت- 

بەپێی هەواڵی پێگەیەکی هەواڵی ئیسپانی، نێمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە وەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا روو لە یانەی شاهانە دەکات. 

پێگەی ئەلیکترۆنی سۆی مەدریدیستا بڵاویکردووەتەوە، نێیمار بە رەزامەندی یانە پاریسیەکە روو لە یانەی شاهانە دەکات. 

بەپێی هەندێ سەرچاوەی دیکەی رۆژنامەوانیش بڕی بۆندەکە 330 ملیۆن یۆرۆیە و ئەو بڕەش لە یاساکانی کڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا بە پێشێلکاری هەژمار دەکرێت بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بڕی ئەو پارەیەش بدات کە وەک سزا لەسەری دەنوسرێت. 

سۆی مەدریدیسیتا ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە ئەگەری بۆندەکە هێندە نزیکە  کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە درێسی یانەکەوە وەک یاریزانی نوێ بە هاندەران دەناسێنرێت و رەنگە ریاڵ مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە سەرەتای مانگی هەشت لە پێکهاتەکەیدا یاری بەو ئەستێرەیەی سامبا بکات. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP