یانەی شاهانە راهێنەری نوێی دیاریکرد

6/12/2018 7:20:00 PM 28901 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان سپۆرت-

لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا، یانەی ریال مەدرید، ژولیان لۆپێتیگی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیای بە جێگرەوەی زێدان دیاریکرد.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی جامی جیهانی، لۆپێتیگ واژۆ لەگەڵ یانەی شاهانەدا بکات و وەک راهێنەری یانەی شاهانە دەستبەکار بێت.

لای خۆشییەوە، یانەی ریال مەدرید، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال بۆندێکی سێ ساڵە لەگەڵ راهێنەرای هەڵبژاردەی ئیسپانیا واژۆ دەکات.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP