مێسی هۆکاری رەخنەکەی ئەلبا بوو لە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە

6/12/2018 3:58:00 PM 4508 جار خوێندراوەتەوە


خەندان سپۆرت-

لەماوەی رابردوودا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردبوو کە لە یارییەکانی جامی جیهانی 2018ی روسیادا دەبێتە هاندەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ئارەزوو دەکات لیۆنێل مێسی نازناوی مۆندیال بەرزبکاتەوە.

دوای ئەو لێدوانەی بارتۆمیۆ، ناوبراو دووچاری رەخنەی توندی ئیسپانییەکان بووەوە کە لە یارییەکانی جامی جیهانیدا دەبوو هاندەری ئیسپانیا بوایە نەک ئەرژەنتین، بەڵام بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاندووە لەبەر مێسی بۆ ئەم مۆندیالە هاندەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەبێت.

جۆردی ئەلبای بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنەش رەخنەکانی بەتوندی ئاراستەی ئەو سەرۆکەی یانەکەی دەکات و دەڵێت "دەبێت هەرکەسێک هاندان و پشتگیرییەکانی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی چڕبکاتەوە نەک هەڵبژاردەیەکی تر، هەربۆیە داوادەکەم بارتۆمیۆ روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو قسانەی بدات".

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەلبا وتوویەتی "هیواخوازم مێسی سەرکەوتووبێت، بەڵام ئەو یاریزانە بە تەنها رکابەری ناکات، بەڵکو لەگەڵ هەڵبژاردەیەکدایە هەربۆیە کارەکەی بارتۆمیۆ گونجاو نییە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP