ماسکیرانۆ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

5/30/2018 2:06:00 PM 9640 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

خافیێر ماسکیرانۆی ئەرەژنتنینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و تاکە یاریزانە زۆرترین یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ئەنجام دابێت.

شەوی رابردوو ماسکیرانۆ لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری سەرکەوتنەکەی ئەرژەنتین بەرانبەر هەڵبژاردەی هایتی کرد و بەئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرانبەر یارییەکەیان بردەوەو بەدۆستانەیی یەکەم ئامادەکارییان بۆ مۆندیال کۆتایی پێهێنا.

بەو بەشداریکردنە ماسکیرانۆ یاریی ژمارە 143ی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینەوە ئەنجامدا کە توانی ئەو شەرەفە بۆ خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بپچڕێت و پێش خافیێر زانێتی بکەوێت کە 142 یاریی بەدرێسی ئەرژەنتینەوە ئەنجامداوە.


لەو یارییەدا ماسکی خەڵاتی رێزلێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێبەخشراو لەبەردەم هەوادارانیدا نمایشی کرد.


تانگۆکان یەكێکن لە تیمە بەهێزەکانی بەشدار لە مۆندیالی 2018ی روسیاو لە کۆمەڵەی چوارەمدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئایسلاند و نەیجیریاو کرواتیا دەبێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP