مارکۆ ریۆس راهێنەری یانەکەی بەباشترین دەزانێت

5/27/2018 7:08:00 PM 9220 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

 

مارکۆ ریۆسی ئەستێرەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ستایشی لۆسیان فاڤری راهێنەری نوێی یانەکەی دەکات و بەباشترین راهێنەری جیهانی دەزانێت.


لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت 1ی ئەڵمانی مارکۆ ریۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی برۆسیادۆرتمۆند دەڵێت "بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ چەند راهێنەردا کارم کردبێت، لۆسیان فاڤر باشترین و گونجاوترین راهێنەر بووە".


ریۆس لە ساڵی 2011 تاکو کۆتایی ساڵی 2012 لەگەڵ فاڤر لە یانەی برۆسیا میونشن گلادباخ کاری کردووەو ستایشی کار و پلانەکانی دەکات.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەکردووە کە لەگەڵ زۆر راهێنەردا کاری کردووە، بەڵام هاوشێوەی ئەم راهێنەرەی ئێستای یانەکەی نەبوون.
هەفتەی رابردوو لۆسیان فاڤر پۆستی را‌هێنەرایەتی یانە زەردپۆشەکەی ئەڵمانیای وەرگرت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP