رۆناڵدۆ هەموو یاریزانێک رەتدەکاتەوە

3/18/2018 12:06:00 PM 18398 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید لە تەمەنی منداڵییەوە خەونی ئەوە بووە ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رۆناڵدۆ باسی لە تەمەنی منداڵی خۆی کردووەو وتوویەتی "لە منداڵیمەوە خەونی ئەوەم دەبینی ببمە باشترین یاریزانی جیهان، هاوڕێکانم چاوەڕێیان دەکردم بگەم بەو خەونەم، چونکە دڵخۆشبوون بەو خەونەم کە هەموو جار باسمکردووە، بەڵام لەناخیشدا ئەو هەستەمە هەبووە کە دەتوانم ببمە باشترین یاریزانی جیهان".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا مووشەکەکەی مادێرا ئاماژەی بەوە کردووە ئەوکاتەی رووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کردووە توانیویەتی خەونەکەی بەدیبهێنێت.

ئەو گۆڵکارەی شاهانەییەکان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا وتووشیەتی "وای نابینم هیچ یاریزانێک هەمان تواناکانی منی هەبێت و وەک من بەجدی کاربکات".

لەکۆتایی قسەکانیدا دۆنی پۆرتوگالی رایگەیاندووە "هیچ یاریزانێک بەخۆی بەراورد ناکات و تەنها یەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە، هەمیشە دەبێت وەک خۆت بیت و خۆت دروست بکەیت".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP