بەوێنە.. ئۆبامیانگ ئۆتۆمبێلەكانی نمایش دەكات

3/17/2018 9:05:00 PM 20792 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت- 

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی چەند وێنەیەكی ئۆتۆمبێلەكانی پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی ئارسناڵی بڵاوكردووەتەوە.

وێنەكە لەشوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو هۆتێلەدا گیراوە كە ئۆبامیانگ لە ئێستادا تێیدا نیشتەجێیە.

ئۆبامیانگ لە ئێستاداو بەشێوەیەكی كاتی لەیەكێك لەهۆتێلەكانی لەندەندا نیشتەجێیەو تا ئێستا لە پایتەختی بەریتانیا شوێنی نیشتەجێ بوونی تایبەت بەخۆی نەكڕیوە.

ئۆبامیانگ زستانی ئەمساڵ یانەی بروسیادۆرتمۆندی بەجێهێشت و پەیوەندیكردنی بەیانەی ئارسناڵەوە، موچەی هەفتانەشی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە 180 هەزار پاوەندە.

بەپێی هەواڵەكەی زەسەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ئۆبامیانگ لە ئەڵمانیاوە بۆ ئینگلتەرای گواستوەتەوە نرخەكەیان 810 هەزار پاوەندە.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP